دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكار دەبن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكار دەبن

دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكار دەبن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكار دەبن
0

لایک

لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقدا، دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكاردەبن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق، بە میدیای فەڕمی پارتی راگەیاندووە، ئەو بۆشاییە ئەمنییەی له ‌نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقدا هەیه،‌ مەترسیدارە و بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گروپ و هێرشی تیرۆریستی.

باسی لە ئەوەشكردووە، لەو ناوچانەی داعش هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدەدات، هەماهەنگییەكی كەم لەنێوان پێشمەرگە و سوپادا هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین یەكێك لە كارەكانی حكومەتی نوێ بریتی ‌بێت لە كاراكردنی دوو لیوا هاوبەشەكە و خەرجكردنی بودجە و مووچە بۆ ئەوەی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، دەستبەكاربن.