دوو سەبەتەی بەشەخۆراكی دیكە دابەش دەكرێت

دوو سەبەتەی بەشەخۆراكی دیكە دابەش دەكرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوو سەبەتەی بەشەخۆراكی دیكە دابەش دەكرێت
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەستیان بە دابەشكردنی سەبەتەی 9ی خۆراك كردووە و ئامادەكارییەكانیش بۆ سەبەتەی 10 تەواو بووە و بەم زووانە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی نۆیەمی بەشەخۆراك، كە لەم مانگەدا دابەشكراوە و پێكهاتووە لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەیەم تەواو بووە و لە هەندێک ناوچە دەست بە دابەشكردنی كراوە.