لە سلێمانی دوو خانەنشین لە بەردەم بانکی تانجەڕۆ، لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە گیانیان لەدەستدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو خانەنشین لە بەردەم بانکی تانجەڕۆ، لەكاتی قەرەباڵخیدا گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەردوو خانەنشینەكە بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری خێرا (ئیسعاف) گەیێنرانە نەخۆشخانەی شار، بەڵام ئەو کاتەی گەیێندرابوونە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدابوو.
ئەو دوو خانەنشینەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان ناوی ئازاد ئیسماعیلە و تەمەنی 76 ساڵە، ئەوەی دیکەشیان ناوی عەزیز ئیبراهیمە و تەمەنی 70 ساڵە.