دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنیکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە؛ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستیکی داعش دەسگیرکراوە.
باسی لەوەش کردووە کە لەلایەکی دیکەوە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە ھەمانگی و ھاوکاری لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردوە.