دووەمین کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتیمانی عێراق کۆتاییهات و شەش بڕیار پەسەند کران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دووەمین کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتیمانی عێراق کۆتاییهات و شەش بڕیار پەسەند کران

دووەمین کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتیمانی عێراق کۆتاییهات و شەش بڕیار پەسەند کران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دووەمین کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتیمانی عێراق کۆتاییهات و شەش بڕیار پەسەند کران
0

لایک

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆتایی هات و بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ک به‌به‌شداری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی ناكۆكییه‌كان پێكبهێندرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ـی ئه‌یلوولی 2022، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق پێكبهێندرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای عێراق. له‌هه‌مان كاتدا لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ داوا له‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن به‌شداری له‌ دیالۆگی نیشتیمانی عێراقیدا بكات.

ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌:

1- به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه‌ بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان رووبده‌ن، هه‌مووان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن له‌باره‌ی‌ پاراستنی سه‌قامگیری، پاراستنی وڵات له‌ قه‌یرانه‌كان، پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌ ئارامه‌كان، رێگریكردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی تووندوتیژی و په‌سه‌ندكردنی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گەیشتن بە چارەسەر، جەختیشیان لە بەردەوامی دانیشتنەکانی دیالۆگی نیشتمانی کردەوە.

2- لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك لە هێزە سیاسییە جیاوازەکان پێکبهێنرێت بۆ پێگەیشتنی دید و بیرۆکەی هاوبەش سەبارەت بە نەخشەڕێگا بۆ چارەسەرێکی نیشتمانی، و نزیککردنەوەی دیدگاکان بەمەبەستی گەیشتن بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان بە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکان و سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی کۆمسیۆن.

3- ئامادەبووان جەختیان لە چالاککردنی دامەزراوەکان و شایستە دەستوورییەکان کردەوە.

4- له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بانگهێشتی برایانی ناو  ره‌وتی سه‌دری كرایه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌كان و تاوتوێكردنی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك.

5- به‌شداربووان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پاككردنه‌وه‌ی كه‌شی نێوان هێزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌وانه‌ رێگریكردن له‌ هه‌موو جۆره‌كانی په‌ره‌سه‌ندن، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتارانه‌ی ده‌رده‌كرێن یان زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ برایه‌تییه‌ مێژووییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ رێگه‌ی رێگه‌ یاساییه‌كانی بەردەست، له‌ شێوازێک کە شکۆی گەلی عێراق و هەست و شایستە و ڕێزگرتن لە ڕەچاوکردنی ئایینی بپارێزێت.

6- ئامادەبووان جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی بەدیهێنانی چاكسازی لە پێكهاتەی دەوڵەتی عێراقدا، هەروەها بەهادان بە داواكارییەكان بۆ چارەسەركردنی هەر ناهاوسەنگییەك لە چوارچێوە سیاسییەكان یان كارگێڕییەكاندا لەڕێگەی یاسادانانی پێویست و بەرنامەی كاریگەری حكومی، بە هاوكاری سەرجەم هێزە سیاسییەكان و بە پشتیوانی گەلی ئازیزمان، لەوانەش گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی هەموارکردنەوەی دەستوور و پابەندبوون بە بژاردە دەستوورییەکان لە هەموو قۆناغەکانی دیالۆگ و چارەسەرکردندا.