فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل رایدەگەیەنێت، بەهۆی چڕبوونەوەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرتوەتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،”ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە بە هۆی خۆڵبارینێکی چڕ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت، لە ئەگەری هەبونی هەر گۆرانکاریەک ئاگادارتان دەکەینەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر (7:48)ى تاکو (9:35)بەهۆی چڕبونەوەی خۆڵبارینەکە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئەربیل راگیران و دواتر و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردەوە.
هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زیاتر لە شەش کاتژمێرە بەهەمان هۆکار گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و تائێستاش کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی رانەگەیاندوە.