ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نیی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌ک كه‌موكوڕیه‌وه پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كشێندراوه‌ته‌وه، دوای پێداچونه‌وه دووباره ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه.
وه‌عد عه‌دۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كشاندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ (خزمه‌تی ئاڵا) له په‌رله‌مان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئامانج لێی دووباره پێداچونه‌وه و دیراسه‌كردنه‌ی پرۆژه‌یاساكه‌یه، تاوه‌كو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی تێیدایه چاره‌سه‌ر بكرێن”.
وتیشی، “پرسی هێنانه‌وه‌ی یاساكه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كێكه له ئیمتیازه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئه‌و لایه‌نه‌یه كه یاساكه جێبه‌جێده‌كات”.
باسی له‌وه‌شكرد، “دوای ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ورد به‌پرۆژه‌یاساكه ده‌كرێت دواتر ده‌نێردرێته‌وه په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كۆده‌نگییه‌كی سیاسی هه‌بێت له‌سه‌ری، ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و تێده‌په‌ڕێندرێت”.
پێشتر په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای خزمه‌تی ئاڵا (سه‌ربازی زۆره‌ملێ) ئه‌نجامدا و ئه‌مه‌ش به‌هۆی مشتومڕێكی زۆره‌وه نه‌توانرا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت.