رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا له 19 وڵاتی جیهان تووشبوون به سووڕێژەی مه‌یموون تۆماركراوه، كۆی گشتی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانیش گه‌یشتوه‌ته 131 تووشبوو.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا 131 حاڵه‌تی تووشبوون به سووڕێژەی مه‌یموون و 106 حاڵه‌تی گومانلێكراویش تۆماركراون، كۆی گشتی توشبوانیش له 19 وڵاته.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوپاتیكرده‌وه، سووڕێژەی مه‌یموون ناگۆڕێت بۆ په‌تایه‌كی به‌رده‌وام وه‌ک ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو پێویستی به‌ڤاكسین هه‌بێت، پێویسته وڵاتان شه‌فاف بن به راگه‌یاندنی تووشبوون به‌و سووڕێژە ئه‌گه‌ر تۆماربكرێت.
دیارترین نیشانەی تووشبوون بە سووڕێژەی مەیموون بریتیە لەدەركەوتنی ئاوڵه لەدەموچاو و پاشان گواستنەوەی بۆ بەشەكانی دیكەی جەستە، هەرچەندە لەساڵی 1980وە ئەو نەخۆشیە بنبڕكراوە، بەڵام ئێستا لەچەند بەشێكی كیشوەری ئەفریقا سەریهەڵدەداتەوە.
لەساڵی 2003 چەندین حاڵەتی ئەو نەخۆشیە لەئەمریكا تۆماركران و ئەوەش یەكەمجار بو ئەو نەخۆشیە لەدەرەوەی ئەفریقا تۆماربكرێت، زۆرینەی نیشانەکانی تووشبووانی سووڕێژەی مەیموون سوكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشیەكە نامێنێت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام هەندێک حاڵەت مەترسیدارە و حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشیەكە لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.