دوا واددە بۆ سوودمەندبوون لە کەمکردنەوەی نرخی بەستنی پێوەری ئاو دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • دوا واددە بۆ سوودمەندبوون لە کەمکردنەوەی نرخی بەستنی پێوەری ئاو دیاریکرا

دوا واددە بۆ سوودمەندبوون لە کەمکردنەوەی نرخی بەستنی پێوەری ئاو دیاریکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دوا واددە بۆ سوودمەندبوون لە کەمکردنەوەی نرخی بەستنی پێوەری ئاو دیاریکرا
0

لایک

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چارەسەركردنی گرفتی نەبەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوەی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە تاكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد ئەوانەی لە دەرەوەی شارەكانن نرخی بەستنی پێوەر لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار و هەروەها بۆ سەنتەری شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەمدەكەینەوە و ئەم بڕیارەش لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دراوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت دەكاتەوە كە بڕیارەكە بەردەوامە، وەک رایدەگەیەنن بە گوێرەی دوایین رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئێستاوە تاکو رێكەوتی 21-12-2022 هەر هاووڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستاوە و ئێستا بیبەستێت، سوودمەند دەبێت لە داشکانی کرێی ئەو مانگانەی لە سەریەتی کە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا كراوە به‌ 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شارەكان و هەروەها بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەکان دیاریكراوە، بە پێچەوانەوە ئەگینا بڕی هەشتا هەزار دینار مانگانە ئەژمار دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داواش لە هاووڵاتییان دەكات كە بە زووترین کات سەردانی یەکێک لە بنکەکان بکەن و مامەڵەی پێویست بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەی حكومەت سوودمەند بن.