دوا هەڵوێستی رەوتی حیکمە: لە حکومەتی داهاتوودا دەبین بە ئۆپۆزیسیۆن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوا هەڵوێستی رەوتی حیکمە: لە حکومەتی داهاتوودا دەبین بە ئۆپۆزیسیۆن

دوا هەڵوێستی رەوتی حیکمە: لە حکومەتی داهاتوودا دەبین بە ئۆپۆزیسیۆن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوا هەڵوێستی رەوتی حیکمە: لە حکومەتی داهاتوودا دەبین بە ئۆپۆزیسیۆن
0

لایک

سەرکردەیەیەکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، رەوتەکەیان هەرچەندە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵام بەشداری حکومەتی نوێ ناکات و دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن.

رەحیم عەبودی، ئەندامی سەرکردایەتی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لەمیانی لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشتر رەوتەکەیان رایگەیاندووە کە بەشداری حکومەتی نوێی ناکات، بەڵام پشتیوانی سەرکەوتنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی دەبێت و وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئەرێنی چاودێری کارەکانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە حکومەتی نوێدا 12 وەزارەت بەر پێکهاتەی شیعە دەکەون و هەر وەزارەتێکی سیادیش 18 خاڵی لەسەرە (هەر پەرلەمانتارێک بە یەک خاڵ هەژمار دەکرێت)، بەهەمان شێوە بۆ پێکهاتەکانی دیکەش خاڵ پەیڕەو دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رەوتەکەیان لەم کاتەدا ستراتیژییەتی ئەوەیە بێلایەن بێت و ئۆپۆزسیۆنێکی ئەرێنی بێت، “ئەگەر حکومەتیش لەکارەکانیدا سەرکەوتوو بێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین”.

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە بخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.