سامانی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا چەندە؟ چۆن بەڕێوەیدەبەن؟
چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سامانی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 70 ساڵ لەسەر تەختی شاهانەی بەریتانیا، بووە باسی رۆژەڤ.
بڕی سامانی بنەماڵەی شاهانە دەگاتە 28 ملیار دۆلار، بەمەش 500 ملیۆن دۆلار لەو بڕە تایبەتە بە شاژن ئیلیزابێسی دووەم.
جێی باسە، دوای مردنی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، هەرچی سەروەت و سامانی تایبەت بە شاژن بوو بۆ شا چارلسی سێیەم (کورەکەی شاژن ئیلیزابێس) مایەوە.