یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەبواری ئاسایش لەنێوان وەزیری ناوخۆی عێراق و هاوتا سعودیە واژۆ کرا.
وزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولئەمیر شممەری بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە سعودیە و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، عەبدولعەزیز بن سعود کۆبووەتەوە.
عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و عەبدولعەزیز بن سعود، وزیری ناوخۆی سعودیە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری ئاسایش لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژۆ کرد.
ئەوەش هاتووە، یاداشتنامەکە، ھەموو جۆرەکانی ھاریکاریی ئەمنی، ئاڵوگۆڕکردنی دیدی ھاوبەش، ھەروەھا کاراکردنی کاری ئەمنی ھاوبەش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ عێراق و سعودیە لەخۆدەگرێت.
ئەمەش لە دوای ساڵی 1983ـوە یەکەمجارە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و سعودیە لە بواری ئاسایشدا واژۆ دەکرێت.