دوای 2 ساڵ گەشتی ئاسمانی سعودیە بەرەو تورکیا دەستیپێکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوای 2 ساڵ گەشتی ئاسمانی سعودیە بەرەو تورکیا دەستیپێکردەوە

دوای 2 ساڵ گەشتی ئاسمانی سعودیە بەرەو تورکیا دەستیپێکردەوە

دوای دوو ساڵ لە راگرتنی گەشتەکانی بەرەو تورکیا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان جددە و ئیستانبوڵ ئاسایی بوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دوای 2 ساڵ گەشتی ئاسمانی سعودیە بەرەو تورکیا دەستیپێکردەوە
0

لایک

هێڵی ئاسمانی ‘سعودیە’ دوای دوو ساڵ لە راگرتنی گەشتەکانی بەرەو تورکیا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکارە پێویستەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان جددە و ئیستانبوڵ ئاسایی بوونەوە.

فڕۆکەیەکی سعودی کە لە جددەوە بەڕێکەوتبوو، کاتژمێر 02:45 دوای نیوەڕۆ بە 130 سەرنشینەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستانبوڵ، بەم بۆنەوەیەوە، کارمەندانی فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بە گوڵ پێشوازیان لە کارمەندانی هێڵی ئاسمانی سعودیە کرد.

هەردوولا راشیانگەیاند، کەوا گەشتە ئاسمانییەکانی ئیستانبوڵ بەرەو سعودیە لەرێگەی جددە، مەدینە و ریاز دەستیپێکردەوە.