لە ویلایەتی چاتیسگار ـی هیندستان منداڵێکی کەمئەندام دەکەوێتە نێو بیرێک و دوای 104 کاتژمێر رزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سی ئێن ئێن، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بەناوی راهول ساهو کە کێشەی قسەکردن و بیستنی هەیە، لە حەوشەی پشتەوەی ماڵەکەی خۆی دەکەوێتە نێو بیرێکی 24 مەتریی. دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت توانرا منداڵەکە لە ماوەی 104 کاتژمێر رزگاربکرێت.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە رۆژی هەینی دوای ئاگەدارکردنەوە، هێزی نیشتمانی باری کارەساتی هیندستان، سوپا و پۆلیس بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن کە ژمارەیان زیاتر لە 500 کەس دەبێت.
دوای رزگارکران، ساهو ـی تەمەن 11 ساڵ رەوانەی نەخۆشخانەی ئاپۆلۆ لە شاری بیلاسپور دەکرێت، بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا تەندرووستیی باشە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی