دوای گەیشتنی تەرمی شاژنی بریتانیا بۆ لەندەن چی روویدا؟
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوای گەیشتنی تەرمی شاژنی بریتانیا بۆ لەندەن چی روویدا؟

دوای گەیشتنی تەرمی شاژنی بریتانیا بۆ لەندەن چی روویدا؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوای گەیشتنی تەرمی شاژنی بریتانیا بۆ لەندەن چی روویدا؟
0

لایک

ئەمرۆ چوارشەممە 14-09-2022، تەرمی شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا پاش گەشتێک لە شوێنی لە دایکبوونیەوە لە سکۆتلاند، گەیشتە لەندەنی پایتەخت و بەرەو کۆشکی بەکینگهام گواسترایەوە و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌نده‌ن مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.

روداوه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی له‌نده‌ن

یه‌كه‌م: كه‌مێک به‌رله‌ ئێستا ته‌رمی شاژنی بریتانیا كۆشكی به‌كینگهامی جێهێشت و به‌ره‌و هۆڵی وێستمێنستر گواسترایه‌وه‌.

دووه‌م: پادشا چارڵز-ی سێیه‌م، شازاده‌ ویڵیامس، هاری و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راوێژكارانی شاهانه‌ شاژنه‌وه‌ به‌ره‌و هۆڵی وێستمێنستر له‌پشت ته‌رمی ده‌كه‌ونه‌ڕێ.

سێیه‌م: ده‌سته‌ی چه‌كبه‌ده‌ستانی شاهانه‌یی له‌ باخچه‌ی هایدییه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌ ئاسماندا ده‌كه‌ن، له‌میانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا كاتژمێری بیگ بێن-یش لێده‌دات.

چواره‌م: چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی باڵا یاوه‌ری ته‌رمی شاژن ده‌كه‌ن و به‌چه‌ند شه‌قامێكی له‌نده‌ن پێش گه‌یشتن به‌ هۆڵی وێستمێنستر تێده‌په‌ڕێندرێت.

پێنجه‌م: كاتژمێر 5:00 ته‌رمی شاژن ده‌گاته‌ هۆڵی وێستمێنستر، (له‌ ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م هۆڵی وێستمێنستردایه‌).

شه‌شه‌م: تەرمی شاژن، له‌سه‌ر سته‌یجێكی شاهانه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی هۆڵی وێستمێنستردا داده‌نرێت و لەلایەن سه‌رباز و ده‌سته‌ی چه‌ک به‌ده‌ستی شاهانه‌ییه‌وە پارێزگاری لێده‌كرێت.

حه‌وته‌م: هاووڵاتیان ده‌توانن تا كاتژمێر 7:00 به‌كاتی بەغداد، بە مەبەستی ماڵئاوایی سه‌ردانی ته‌رمی شاژن بكه‌ن.