ئەم چاڵە ئاگرینە لە وڵاتی تورکمانستان کە بە ‘دەرگای جەهەننەم’ ناسراوە، ماوەی 50 ساڵە گڕی ئاگرەکەی بەردەوامە و بەهۆی زیانی بۆ کەش و هەوا و کورتهێنانی گازی سروشتی، بڕیاردرا چاڵەکە دابخرێت.
دەرکردنی ئەم بڕیارە دوای ئەوەدێت کە کۆڕبەندێک لە ئاشکەباد-ی پایتەختی تورکمانستان لەژێر ناوی “سووتەمەنی و گازی سروشتی تورکمانستان” بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیار لەسەر ئەوەدرا کە چاڵەکە دابخرێت.
شایەنی باسە، ئەو چاڵە نزیکەی 50 ساڵە بە بەردەوامی گڕی لێهەڵدەستێت، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بۆ کەش و هەوای ناوچەکە و کورتهێنانی گازی سروشتی وڵاتەکە هەبووە.