دوای دوو رۆژ لە ونبوونی تەرمی مێردمنداڵێک لە ئاوی گەلی عەلی بەغ دۆزرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای دوو رۆژ لە ونبوونی تەرمی مێردمنداڵێک لە ئاوی گەلی عەلی بەغ دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە ونبوونی تەرمی مێردمنداڵێک لە ئاوی گەلی عەلی بەغ دۆزرایەوە

به‌وته‌ی كه‌سوكاری ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ون بووه‌ و دیارنه‌ماوه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دوای دوو رۆژ لە ونبوونی تەرمی مێردمنداڵێک لە ئاوی گەلی عەلی بەغ دۆزرایەوە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، دوای دوو رۆژ له‌ ونبوونی مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مه‌له‌وانیه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، “رۆژی شەممە ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌وا ته‌رمێک له‌ رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران سه‌ر ئاو كه‌وتووه‌، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی مه‌له‌وانی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران ده‌رچوون بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌”.

ئەوەشی روونکردەوە، “به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس و چه‌ند هاووڵاتیه‌ک كه‌ له‌و شوێنه‌ ئاماده‌ییان هه‌بوو و سه‌رقاڵی راوه‌ماسی بوون، توانرا ته‌رمه‌كه‌ له‌ رووبارەکە ده‌ربهێنن و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران بكرێت”.

جێی باسە، به‌پێی راپۆرتی تیمه‌كانمان هاووڵاتیه‌كه‌ ناوی (عه‌باس سادق میكائی)ـله‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ و دانیشتووی گوندی (كیله‌بی) سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێیه‌، به‌وته‌ی كه‌سوكاری ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ون بووه‌ و دیارنه‌ماوه‌.