“دوای جەژن کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت”

“دوای جەژن کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“دوای جەژن کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت”
0

لایک

ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دوای جەژنی قوربان ئەو کەسە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.

“ئەحمەد موسەوی” ئەندامی ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە فراکسیۆنی “سادیقون” رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە وریاییەوە دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکات کە پێشتر لەناو “ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان” بوون بۆ ئەوەی دانوستانەکە لە کەشوھەوایەکی ئارام بێت و حکومەتێک پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنەسیاسییەکانی عێراق لەسەری رێکبکەون و رازی ببن لەسەری.

“ئەحمەد موسەوی” ئاشکراشیکرد، تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کەسێک دەبێت جێگەی مشتومڕی لایەنەکان نەبێت و بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان نەک کێشەی نوێ دروست بکات.

موسەوی وتیشی، دوای جەژنی قوربان ئەو کەسایەتییە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.