“دوای جەژن حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێندرێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “دوای جەژن حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێندرێت”

“دوای جەژن حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێندرێت”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“دوای جەژن حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێندرێت”
0

لایک

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، راستەوخۆ دوای جەژنی قوربان حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێندرێت.

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا حوسێن مەردان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە بریار وایە راستەوخۆ دوای جەژنی قوربان حکومەتی داهاتووی عێراق پێکبهێندرێت و لە ئێستادا نوری مالکی بە شێوەیەکی فەرمی وەکو کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران دەستنیشان نەکراوە.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکرد کە باوەڕواین بە حکومەتی داهاتوو هەیە و ریژەی سەرکەوتنیسی لەسەدا 90ـە.

شایەنی باسە ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی مەبەستی نییە دەست بە دەسەڵاتەوە بگرێت ولایەنی دیکە پەراوێز بخرێت، هەروەها تاوەکو ئێستا کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلایی نەبووەتەوە.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی ناوی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، حوسین مەردان وتی، “مالکی کەسێکی گونجاوە بۆ ئەو خاسیەتانەی کە دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق هەیبێت و ئەزموونی هەیە. بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ئەو کاندید نەکراوە. بۆچی ترس هەیە لە کاندیدکردنی مالکی بۆ ئەو پۆستە؟”.