دوایین سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەت لە تەمەنی 92 ساڵی کۆچی دوایی کرد
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوایین سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەت لە تەمەنی 92 ساڵی کۆچی دوایی کرد

دوایین سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەت لە تەمەنی 92 ساڵی کۆچی دوایی کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دوایین سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەت لە تەمەنی 92 ساڵی کۆچی دوایی کرد
0

لایک

رۆژی سێشەممە 30-08-2022، میخایل گۆرباچۆڤ، یەکەم و دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. میخایل گۆرباچۆڤ بەوە ناسراو بوو کە جەنگی ساردی بێ خوێنڕشتن کۆتایی پێهێنا، بەڵام نەیتوانی رێگری لە رووخانی یەکێتیی سۆڤیەت بگرێت.

میخایل گۆرباچۆڤ لە 2ـی مایسی ساڵی 1931 لە پریڤۆلینۆی یەکێتیی سۆڤیەت لەدایکبووە و لە تەمەنی 54 ساڵیدا و لە ساڵی 1985 بووە سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت و تاکو 1991 لە پۆستەکەیدا مایەوە. لە 15ـی مایسی 1990 بووە سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت و لە کانوونی یەکەمی 1991 لەگەڵ رووخانی یەکێتییەکە لە پۆستەکەیدا نەما.

لە دیارترین هەنگاوە سیاسییەکانی گۆرباچۆڤ بریتی بوون لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی دروستکردنی چەک لەگەڵ ئەمریکا، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بۆ شکاندنی بەربەستی ئاسنینی نێوان رووسیا و ئەوروپا کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە دروستببوو، هەروەها هاریکاربوو بۆ یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا لە 3ـی تشرینی یەکەمی 1990.

گۆرباچۆڤ یاسای ئازادیی بیروبۆچوونی راگەیاند کە بووە هۆکاری پەیدابوونی جۆرێک لە دەنگی ناڕازی کە لە حکومەتەکانی پێش خۆیدا بیرکردنەوەش لێیان قەدەغە بوو. ئەوەش وایکرد ناسیۆنالیستەکانی لاتڤیا، لیتوانیا و ئیستۆنیا و چەندین جێگەی دیکە هەوڵی سەربەخۆیی بدەن، تاکو لە دواییدا یەک لە دوای یەک لە یەکێتییەکە جیابوونەوە.