دوایین زانیاری لەبارەی قوربانیانی باڵەخانە رووخاوەکەی موسڵ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوایین زانیاری لەبارەی قوربانیانی باڵەخانە رووخاوەکەی موسڵ

دوایین زانیاری لەبارەی قوربانیانی باڵەخانە رووخاوەکەی موسڵ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دوایین زانیاری لەبارەی قوربانیانی باڵەخانە رووخاوەکەی موسڵ
0

لایک

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ناوچه‌ی یارمجه‌ داڕما، به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆتاییان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان هێناوه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ش 14 کەس بوونەتە قوربانی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ـی کانوونی یەکەمی 2023، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی دوێنێ له‌ ناوچه‌ی یارمجه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ داڕما كۆتاییهات.

لە ئەنجامی داڕمانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 كه‌سی دیكه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌دا بە برینداری رزگاركراون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، باڵه‌خانه‌یه‌ک كه‌ له‌ قۆناغی دروستكردندابوو له‌ شاری موسڵ، داڕماوه‌ و تیمه‌كانی بەرگری شارستانی له‌ هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌بوون كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا گیریان خواردبوو.