دوا بەدوای ئەوەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌نزیک فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پۆخارا له شاری پۆخارای نیپاڵ كه‌وته‌خواره‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری چونە شوێنی رووداوەکە و تا ئێستا ته‌رمی 40 سه‌رنشینیان دۆزیوه‌ته‌وه و له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبوانی به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی The Mirror، تێك به‌هادور، به‌رپرسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كه‌ی لێكه‌وته‌خواره‌وه رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و به‌هاناوه‌چوونی بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كان كاتێک چوونه‌تە شوێنی رووداوه‌كه ته‌نها ته‌رمی 30 گه‌شتیاریان دۆزیه‌وه، به‌ڵام پاش گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان ترمی 10 گه‌شتیاری دیكه‌شیان دۆزیه‌وه.
وتیشی، “تیمه‌كانی به‌رگری شارستان و فریاگوزاری خێرامان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتیانه یاخود بریندارێک ئەگەر مابێت وەک هیواخوازین، بدۆزنه‌وه و تیمه‌كانیش له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنشنانه‌ی كه تا ئێستا بێسەروشوێنن به‌رده‌وامییان هه‌یه”.
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌شكردووه، “فڕۆكه‌كه زیاتر له 68 سه‌رنشینی و چوار ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی تێدابووه و به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکەکە كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، له‌نێو گه‌شتیاره‌كانیشدا 15 سه‌رنشینی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز بوونیان هه‌یه و سێ منداڵی سوا، سێ منداڵی ته‌مه‌ن یه‌كساڵیش به‌ره‌و سه‌ر له نێو سه‌رنشینه‌كاندا بوونیان هه‌بووه”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا