سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا – ئافاد بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە دوایین ئاماری بوومەلەرزەکەی مەرەشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 20 هەزار و 665 کەس.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئافاد، تاوەکو کاژێر 07:30ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 11ـی شوباتی 2023، لەو بوومەلەرزەیەی کە چەقەکەی پارێزگای مەرەش بوو، 20 هەزار و 665 کەس گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکە گەیشتە 80 هەزار و 88 کەس.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئافاد، 141 هەزار و 318 کارمەندی تیمی فریاگوزاریی نێوخۆیی بە 5582 ئامێری کار و 919 کرێن لە لابردنی داروپەردووی خانوو و باڵەخانەکان بۆ رزگارکردنی خەڵک بەردەوامن؛ هەروەها 6625 کارمەندی فریاگوزاریی بیانی بە هاوئاهەنگیی ئافاد کاردەکەن.
بەگشتی 11 هەزار و 302 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و 6444 باڵەخانەش بە تەواوی رووخاون؛ ملیۆنێک و 60 هەزار هاووڵاتی گوێزراونەتەوە ناوچەی ئارام (دەرەوەی 10 پارێزگاکە)، 500 هەزار کەس لەنێو 137 هەزار و 973 چادرن لە 10 پارێزگاکە.
وەک ئافاد دەڵێت، تاوەکو ئێستا 1604 پاشلەرزە روویانداوە کە 6 پاشلەرزەیان 6 پلەی رێختەر بوون و 24 پاشلەرزەش 5 پلەی رێختەر بوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت