ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، ئه‌فسه‌ری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم بەناوی عه‌قید سابیر ئاكره‌یی (43)، له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی گولـله لە بەردەم ماڵەکەیدا كوژراوه.
له‌ئەنجامی رووداوه‌كه سێ كه‌س بریندارن ئەوانیش هاوژینه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی و خوشكی هاوژینه‌كه‌ی بووە كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌دا له‌گه‌ڵیدابوون.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو کەسەی تەقەی لە ناوبراو کردووە، جلی سەربازی لەبەردا بووە و هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
هاوکات، دوای رووداوه‌كه پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە رووداوەکە، بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی دەستگیرکراوە، کە ناوی (و، ف)ـە و تەمەنی 42 ساڵە. لێكۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

وەارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکە بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
بەدەستڕێژی گوللە ئەفسەرێک گیانی لە دەست دا
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئێوارەی ئەمڕۆ 15ـی ئەیلولی 2022، لە سنووری قەزای ئاکرێ ( عەقید صابر جومعە ئاکرەیی)، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللەی لێ‌کرا، لە ئەنجامدا بەداخەوە دەستبەجێ لەو شوێنە خۆی گیانی لەدەست دا، هاوسەر و منداڵێکیشی بریندارن، لەئێستادا تیمە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر رووداوەکە.
انا لله وانا الیه را‌جعون