دواهەمین ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا: زیاتر لە 3300 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دواهەمین ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا: زیاتر لە 3300 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە

دواهەمین ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا: زیاتر لە 3300 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە

شوبات 7, 2023 14:17
دواهەمین ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا: زیاتر لە 3300 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە
0

لایک

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی توركیا، زیاتر لە سێ هه‌زار و 300 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ـی شوباتی 2023، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) له‌ توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا سێ هه‌زار و 432 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 21 هه‌زار و 103 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆری دووشه‌ممه‌وه‌، تا ئێستا نزیكه‌ی 1500 هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی 3600 هاووڵاتی دیكه‌ بریندارن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 6ـی شوباتی 2023 ، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای‌ مه‌ڕاش بوو.