چەکدارێک لە دهۆک هێرش دەکاتە سەر بنکەیەکی ئاسایشی رۆژهەڵاتی شارەکە و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی شەهید دەبێت و کارمەندێکی دیکەش بریندار دەبێت.
کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (ئازاد ئیبراهیم) کە خەڵکی گوندی بێسفکییە شەهید بووە. کارمەندەکەی دیکەش برینداربووە ناوی (زیندان)ـە و چارەسەری وەرگرتووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێک کە خەڵکی دەرەوەی سنووری پارێزگای دهۆکە تەقەی لە بنکەی ئاسایش کردووە دوو کەس برینداربوون، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
شایەنی باسە، هێرشبەرەکە دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کارمەندانی ئاسایش کوژراوە و بەڕەگەز عەرەبە. هێزە ئەمنییەکانیش لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.