بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی کوردستان- عێراق تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی درێژکردەوە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبێت؛ 80 پەرلەمانتار بە “بەڵێ” دەنگیان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان داوە.
کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 09-10-2022، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان _ عێراق دەستیپێکرد، تەوەری یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان دەنگدان بوو لەسەر بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان و بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پەسندکرا.
بەگوێرەی پێشنیازەیاساکە خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆ زیاتر لە ساڵێک بەردەوام دەبێت.
جێی باسە، هەریەک لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کردووە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت