“دراوی رووسی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە”

“دراوی رووسی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە”

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، بەهای دراوی رووسی لە ئێستادا لەهەموو کاتێک زیاتر بەهێزە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“دراوی رووسی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە”
0

لایک

لەمیانی گردبوونەوەکەی هەوادارین لە وایۆمینگ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بەهای روبل ـی رووسی لە ئێستادا لەبەرزترین ئاستی خۆیدایە و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و فرۆشتنی ئەو بەرهەمەیە بە روبڵی رووسی.

هاوکات ترەمپ باسی لەوەکرد کە دەکرێت لەشکرکێشییەکەی رووسیا رابگیرێت بە نەوت بە شێوەیەک، نخی بەرمیلێک نەوت بکرێتە 30 بۆ 40 دۆلار.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە رووسیا لە ئێستادا خەریکی کۆکردنەوەی سامانێکی زۆرە بەهۆی نرخی نەوت. لە ئێستادا بەهای روبلی رووسی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆی ئەورووپی بەشێوەی پێوانەیی بەرزبووەتەوە و هەفتەی رابردوو یەک دۆلار بوو بە 58 روبڵ ـی رووسی.