عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوای لە پەرلەمان کردووە سکاڵای یاسایی لەسەر ژمارەیەک خراپەکاری بجولێنێت کە بە ئاشكرا لە شەقامێكی سلێمانی لە ژێر ناوە نوێكەیدا (هاوڕەگەزبازی) لەشفرۆشی دەكەن.
لەگەڵ ئەمەشدا عومەر گوڵپی نووسراوێکی ئاراستەی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کردووە و لە نووسراوەکدا هاتووە، “به‌پێی به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی، ژماره‌یه‌ک گه‌نج كاری نێربازی ده‌كه‌ن و شه‌وانه له‌و شوێنه له‌گه‌ڵ كه‌سانی هاوشێوه‌ی خۆیان به پاره ده‌چنه شوێنی تایبه‌ت به‌م كاره خراپ و لادانه ره‌وشتییه”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئه‌وه‌ی زۆر قێزەون و مه‌ترسیداره، ئەوەیە کە مامه‌ڵه‌ی ئه‌م كاره خراپه به ئاشكرا و له شه‌قامێكی گشتی سلێمانیدا ده‌كرێت و ئه‌و شهقامەشیان كردووه‌ته بنه‌كه‌ی بەدرەوشتی”.
عومەر گوڵپی داواشیکرد، “پێویستە هەموو دامەزراوەكان ئەركی خۆیان لە پاراستنی كۆمەڵگە و ئادابی گشتی جێبەجێ بكەن و رێگە نەدەن بۆ هێنانەدی حەزی چەند كەسێكی دەروون نەخۆش چارەنووسی خێزان بە دەردی ئەو وڵاتانە بچێت كە بە هەڵوەشانەوەی خێزان هێندە زیانی گەورەیان كرد بە هیچ شتێک قەرەبوو ناكرێتەوە”.
جێی باسە، 17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە 04-04-2021، له یاداشتێكدا باسیان له‌وه‌كرد، پێویسته كه پشتیوانی هێزەکانی ئاسایش بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەمەترسی ئەم جۆرە کارە نەخوازراوانە کە سەردەکێشێت بۆ بەلاڕێدابردنی لاوانمان و تێکوونی شیرازەی خێزان و بەردەوامبوون لەو جۆرە هەڵمەتانەی ئەنجامیدا، وە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هەماهەنگ بن.