داوا لە رووسیا دەکرێت چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بەکاربهێنێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • داوا لە رووسیا دەکرێت چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بەکاربهێنێت

داوا لە رووسیا دەکرێت چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بەکاربهێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
داوا لە رووسیا دەکرێت چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بەکاربهێنێت
0

لایک

سەرۆکی چیچان، شەوی رابردوو لە پەیامێکدا داوای لە رووسیا کرد کە چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.

رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆکی چیچان لە راگەیاندراوێکدا داوای لە مۆسکۆ کرد کە چەکی ئەتۆمی کە هێزەکەی کەم کرابێتەوە لە ئۆکراینا بەکار بهێنێت.

دوای لەدەستدانی شارۆچکەی لیمان سەرۆکی چیچان، ڕەخنەی توند لە سەرکردەکانی رووسیا دەگرێت و باس لەوە دەکات کە بەڕای شەخسی من پێویستە رووسیا رێوشوێنی توندتر دژی ئۆکراینا بگرێتەبەر.

هاوکات باس لەو رێوشوێنانەش دەکات کە پێویستە دۆخی نائاسایی لەسەر سنوورەکان رابگەیەنرێت و تەنانەت چەکی ئەتۆمیش کە هێزەکەی کەم کرابێتەوە بەکاربهێنرێت.