داوا دەکرێت لایەنگرانی سەدر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان بکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • داوا دەکرێت لایەنگرانی سەدر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان بکەن

داوا دەکرێت لایەنگرانی سەدر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان بکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
داوا دەکرێت لایەنگرانی سەدر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان بکەن
0

لایک

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە رایگەیاند، داوا لە لایەنگرانیان دەکەن جگە لە پارێزگای نەجەف، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەنجام بدەن.

لە دواهەمین تویتیدا ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، داوای لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کردووە کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق جگە لە نەجەف دەست بە خۆپیشاندانەکان بکەن.

هاوکات لەتویتەکەدا ساڵح محەمەد عێراقی دەڵێت، “پێویستە برایانمان لە پارێزگاکانی دیکە پشتگیری براکانی خۆیان لە ناوچەی سەوز بکەن. هەموویان بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە پارێزگاکانی خۆیان. ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە، جگە لە نەجەفی پیرۆز بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بکەن”.

تا ئێستا لایەنگرانی سەر بە موقتەدا سەدر لە ناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماون و لە مانگرتن بەردەوامن. دوو رۆژ بەر لە ئێستا بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی کاندیدکرانی محەمەد شیاع سودانی کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدکرابوو، لایەنگرانی سەدر سەرجەم بەربەستەکانیان شکاند و گەیشتنە نێو ناوچەی سەوز.