داواكاری گشتی هۆشداری دەداتە دەزگاكانی راگەیاندن و رایدەگەیەنێت، چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و كاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی رای گشتی دەبێت.
دەقی هۆشدارییەکەی داواکاری گشتی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن:
ئاگادارییەک لە داواكاری گشتییەوە بۆ میدیا بینراو و بیستراوەكان:
- لەكاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوە نەخوازراوەكان و بەتایبەتی تاوانی كوشتن، لەكاتێكدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن و ڕەچاوی ئیتیک و كاری میدیایی بكەن.
- چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و كاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت.