داواکاری گشتیی لەبارەی ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانە پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا هاتە دەنگ
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • داواکاری گشتیی لەبارەی ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانە پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا هاتە دەنگ

داواکاری گشتیی لەبارەی ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانە پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا هاتە دەنگ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
داواکاری گشتیی لەبارەی ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانە پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا هاتە دەنگ
0

لایک

سەرۆکی داواکاری گشتیی سکاڵا دژی ئەو یانە شەوانەیە و بەخێوکەری ئەو منداڵەی کە تێیدا پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا دەجوڵێنێت.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ڕایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کە منداڵێک لە یەکێک لە یانەکانی شەوانە لە هەولێر بە شێوەیەکی ناشایستە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سکاڵای یاسایی جوڵێنرا دژ بە خاوەنی یانەکە.

راشیگەیاند: سەرۆکایەتی داوکاری گشتیی هاوکات سکاڵای دژ بە بەخێوکەری منداڵەکەش جوڵاند.

ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرۆکایەتی داوکاری گشتیی ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر دژ بەو سایتانەی کە وێنەی منداڵەکەیان بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەش پێشێلی یاسایە بەپێی یاسای چاودێری نەجەوانان ژمارە ( 76 ) ساڵی ( 1983 ) بۆ پاراستنی ئەو منداڵە.