داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سوید و فینلاند قبوڵکرا: دەرگای ناتۆ بۆ هەردوو وڵات کرایەوە

داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سوید و فینلاند قبوڵکرا: دەرگای ناتۆ بۆ هەردوو وڵات کرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سوید و فینلاند قبوڵکرا: دەرگای ناتۆ بۆ هەردوو وڵات کرایەوە
0

لایک

لەمیانی بەرێوەچوونی لوتکەی چوارقۆڵی لە مەدرید، تورکیا کارتی ڤیتۆی لەسەر فینلاند و سوید بە مەرج هەڵگرت و بەو پێیەش دەرگای ناتۆ بۆ هەردوو وڵات کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 6ـی 2022، لەمیانی بەڕێوەچوونی لوتکەی چوارقۆڵی لەنێوان تورکیا، فینلاند، سوید و سکرتاریەتی ناتۆ، دوای دوو کاتژمێر لە کۆبوونەوە، تورکیا رازیبوو لە هەڵگرتنی ڤیتۆ لەسەر هەریەکە لە سوید و فینلاند بۆ ئەندامبوونیان لە ناتۆ و لەو سۆنگەیەشەوە رێککەوتنێکی چوارقۆڵی لەنێوان هەر چوار لایەن واژووکرا.

بەپێی رێککەوتنەکە، سوید و فینلاند پابەند دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و درێژکراوەکانی، هەروەها هاریکاریی تورکیا دەکەن لەبەرامبەر هەموو جۆرێک و شێوەیەکی تیرۆریزم.

هاوکات هەردوو وڵات بەڵێنیان داوە کە پشتگیری و پاڵپشتی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە نەکەن. لەرووی هەواڵگرییەوە هەردوو وڵات لەگەڵ تورکیا لە هاریکاری و هەماهەنگیی دەبن.

یەکێک لەخاڵەکانی ریککەوتنەکە ئەوەیە کە هەردوو وڵات پابەند دەبن بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رادەستکردنەوەی تاوانبارانی تیرۆر. هەروەها هەردوو وڵات بوار نارەخسێنن لە ئەنجامدانی پروپاگەندەی تیرۆر لە دژی تورکیا.