سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاماری كاره‌كانی 6 مانگی رابردووی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و ماوه‌یه‌دا 284 سكاڵای له‌باره‌ی مافی گشتی و به‌فیڕۆدانی موڵكی گشتی و زێده‌ڕۆیی جوڵاندووه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی له خستنه‌ڕووی ئاماره‌كاندا بڵاویكرده‌وه، “له ماوه‌ی 6 مانگی ئه‌مساڵدا 284 سكاڵای گشتی له‌باره‌ی مافی گشتی و به‌فیڕۆدانی موڵک و ماڵی گشتی و لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 623 نووسراوی به‌دواداچوونی ئاڕاسته‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، هاوكات دادوه‌رانی داواكاری گشتی 981 جار به‌شداری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌رزه‌فتكردنییان كردووه”.
ئەوەشی ئاشکرکراکرد، “له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 576 دۆسییه‌ی تاوانه‌كان له دادگاكانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ریه‌ک له ده‌سته‌ی تاوانه‌كان و ده‌سته‌ی تاوانی نه‌وجه‌وانان و ده‌سته‌ی تانه‌لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی یاسا و ده‌سته‌ی راوێژكاری له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 464 دۆسییه یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، واته رێژه‌ی خێرایی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان له سه‌رووی 80% بووه”.
راشیگەیاندووە، “هه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراودا دادوه‌رانی داواكاری گشتی له دادگاكانی (تاوان، كه‌تن، تێهه‌ڵچوونه‌وه، نه‌وجه‌وانان و گومرگ) له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا (8 هه‌زار و 809) جار وردبینییان له په‌ڕاوی دۆسییه‌كان كردووه و راپۆرتییان له‌باره‌یه‌وه داوه، هه‌روه‌ها 684 تانه‌ی پیاچوونه‌وه‌یان له دژی بڕیاره‌كانی دادگا به‌رزكردۆته‌وه. ئه‌مه‌و له دادگاكانی شارستانی و باری كه‌سی (هه‌زار و 213) جار وردبینییان له په‌ڕاوی دۆسییه‌كان كردووه و راپۆرتییان له‌باره‌یه‌وه داوه و 51 تانه‌ی پیاچوونه‌وه‌یان له بڕیاره‌كانی دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی به‌رزكردووەته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “دادوه‌رانی داواكاری گشتی به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆسییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی رێكاره‌كان و زانینی كه‌موكوڕییه‌كان له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 301 جار سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و بنكه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانییان كردووه و سه‌رپێچییه‌كانیان تۆماركردووه و به‌دواداچوونیان بۆ كراوه”.
جه‌ختیش لەوەكرادوه‌تەوە كه هه‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراودا ئه‌ندامانی داواكاری گشتی رۆژانه سه‌ردانی گرتووخانه‌ی راگیراوان و حوكمدراوانیان كردووه له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه چاكسازییه‌كانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی راگیراوان و حوكمدراوان و له نزیكه‌وه گوێگرتن له داواكاری و گله‌ییه‌كانیان و ئاگاداربوون له كه‌موكوڕییه‌كانیان”.