داهات و فڕۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگدا بڵاوکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داهات و فڕۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگدا بڵاوکرایەوە

داهات و فڕۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگدا بڵاوکرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
داهات و فڕۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگدا بڵاوکرایەوە
0

لایک

کۆمپانیای دیلۆیت تایبەت بە وردبینی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێم نوێترین داتای سێ مانگی بڵاوکردەوە.

ئەو داتایە تایبەتە بە فرۆشی نەوتی هەرێم لە سەرەتای مانگی نیسان تاکو کۆتایی مانگی حوزەیران، کە تێیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا بڕی 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت بە 100.38 دۆلار لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە، هەروەها بڕی 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە 54.08 دۆلار بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە.

لە داتاکاندا ئاماژە بەوەکراوە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوە لەو سێ مانگەدا 3 ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە، لەو بڕەشدا پوختەی داهات کە بۆ مووچە تەرخانکراوە ملیارێک و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.

بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت ، بڕی ملیارێک و 632 ملیۆن و 695 هەزار و 597 دۆلار وەک شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز دراوەتەوە، هەروەها بڕی 584 ملیۆن و 609 هەزار و 407 دۆلار وەک خەرجی گواستنەوە و کۆگاکردن تەرخانکراوە.