دانەغاز: بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • دانەغاز: بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە

دانەغاز: بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
دانەغاز: بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە
0

لایک

کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی کە لەکەرتی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم کار دەکات، راپۆرتی خۆی بۆ چارەگی کۆتایی ساڵی دارایی 2022 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە نۆ مانگی رابردوودا داهاتی کۆمپانیاکەیان 161 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها بەرهەمهێنانی غازیش لە هەرێم بۆ رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا بەرزکراوەتەوە.

کۆمپانیا ئیماراتییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتی دانە غاز لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 161 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 24% زیادیکردووە، هەروەها کۆی گشتی داهاتی کۆمپانیاکە پێش لێدەرکردنی سوود، باج و خەرجییەکانی دیکە 240 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوەش ئاشکرادەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێم بەڕێژەی 11% بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک لەئێستادا رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرھەم دەھێنرێت.

د.پاتریک وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز لەبارەی کارەکانیان لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان رۆڵێکی کارای گێڕاوە لە کەرتی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم سەرەڕای چەندین ئاستەنگی کە رووبەڕوویان بووەتەوە.