دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە و فراکسیۆنەکان لەسەر یەک خاڵ هاوڕان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە و فراکسیۆنەکان لەسەر یەک خاڵ هاوڕان

دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە و فراکسیۆنەکان لەسەر یەک خاڵ هاوڕان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە و فراکسیۆنەکان لەسەر یەک خاڵ هاوڕان
0

لایک

دوای کۆبونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بریار وایە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەیاسایانە بکرێت کە بەهۆی نەکرانی کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە دواخرابوون.

ئازاد ئەکرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمان بە ئاژانسی تەبا ـی راگەیاند، “بریار وایە رۆژی پێنجشەممە 2ـی 5ـی 2022 کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و دەست بە خوێندنەوەی پرۆژەکان بکرێت. هەوڵەکان چڕکراوەتەوە و بەبەشداری چەند وەزیرێک کۆبوونەوە دەستپێدەکەنەوە”.

هاوکات ئازاد ئەکرەم باسی لەوەش کرد کە لە ئێستادا کارنامەی پەرلەمان دیارینەکراوە و بریار وایە 48 کاتژمێر بەر لە دانیشتنەکە کارنامە بڵاودەکرێتەوە و ئاماژە بە ناوەڕۆکی دانیشتنەکە دەدرێت.

لەبارەی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان و تەوەرە سەرەکییەکان ئازاد ئەکرەم وتی، “ئەوەی هەموو فراکسیۆنەکان لەسەری کۆک بوون بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانە و نەوەستانیانە. چەند ئالتارناتیفێک لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لەسەرکرا، یەکێک لەوانە لە بابەتی هەڵبژاردندا هەموو لایەک کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ حیزبەکانیان قسە بکەن و بڕیارەکانیان لەرێگەی فراسیۆنەکانەوە بگەیەننە پەرلەمان”.

دوا بە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان، چەند خاڵێک هەیە کە لایەنەکان لەسەری کۆکبوون، یەکێک لەوانە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا. هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە بەڵام هەندێک هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە کاتی هەڵبژاردن بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک فراکسیۆنەکان لەسەر بابەتی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان و هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن بە جۆرێک کۆدەنگی نیشتمانی لەسەربێت، هەروەها پرسی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی.