دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان- عێراق دەستیپێكرد

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان- عێراق دەستیپێكرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان- عێراق دەستیپێكرد
0

لایک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27-09-2022، دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان_ عێراق دەستیپێكرد و بڕیارە لە دانیشتنەكەدا، پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركاریی لە هەرێم تاوتوێ بكرێت.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، تەوەری دانیشتنەكە بریتییە لە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاریی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89، 67) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

لە دانیشتنەكەدا شاندێكی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆكایەتی سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بەشدارە و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر كەرتی پەروەردە لە هەرێم بكرێت.

هاوكات پڕۆژە یاساكە لە 181 ماددە پێكهاتووە و سەرجەم بوارەكانی خوێندنی لەخۆ گرتووە لەوانە، خوێندنی ئەهلی، حكومیی، قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان، پەیمانگا حكومیی و ئەهلییەكان.