دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
0

لایک

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی دادگا سەبارەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، لەزاری سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە بڵاویکردوەتەوە،”ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵ دەستی بە دانیشتن کردوە سەبارەت بەداوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن رەوتی سەدرەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ئەنجومەنی باڵای دادوەری  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” بەهۆی ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی راگەیەندرابو، هاوکات راگەیاندنی پشوی فەرمی، تەواوی دادوەر و دادگای فیدڕاڵی سەیری دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناکەن”.

پێشتر و لە 17 ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدڕاڵ بڕیاربوو لەبارەی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کۆبێتەوە، بەڵام دانیشتنەکەی بۆ 30 مانگ دواخست، لەو رۆژەشدا بەهۆی تێکچونی دۆخی عێراقەوە  ودروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکان جارێکی دیکە دواخرا.

داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەر بە رەوتی سەدر پێشکەش بە دادگای باڵای فیدڕاڵی کراوە.