ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 1ی ئادار 2022 دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه یاسایه‌ك ده‌كرێت، كه بریتین له پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف)، پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك)، پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.