کەمێک پێش ئێستا؛ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێكی سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە کەرکووک، بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون.
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە: تیرۆریستانی داعش لە گوندی سێبیران لە شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و بۆمبێكیش بە هەمەرێكی فەوجی سێی لیوای 51ی فریقەی 14ی سوپای عێراقدا تەقیووەتەوە.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو سەربازی سوپای عێراق لە فرقەی 14ـی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا کوژراون و دوو سەربازی دیکە بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا رووبەڕووبوونەوە بەردەوامە دوور بە دوور تەقە دەکرێت.