سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی سنوری قه‌زای خاڵس له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه، ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی ئه‌لبو بالی له ناوچه‌ی ته‌حویله‌ی سه‌ر به‌قه‌زای خاڵس كه 17 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری به‌عقوبه‌وه دووره، شەش كه‌س كوژران و 8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی چه‌كی قه‌ناس و مامناوه‌نده‌وه ئۆتۆمبێلی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیان كردوه‌ته ئامانج، پاش گه‌یشتنی هێزه ئه‌منیه‌كانیش بۆ شوێنی رووداوه‌كه رووبه‌ڕووبونه‌وه رویداوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، پاش رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان، چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون، هاوكات قوربانییه‌كان و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای خاڵس گواستراونه‌ته‌وه.