سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، چەکدارانی داعش ئارامگەیەکی ئایینی تایبەت بە شێخێکی سوننە مەزهەب لە نزیک ناحیەی عیبارە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە سەربە پارێزگای دیالە دەتەقێنێتەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە ئاژانسی هەواڵی “سۆمەریە نیوز”ـی راگەیاندووە، “ئەمڕۆ دووشەممە، چوار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەمیانی پێکدادانێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە نزیک ئارامگەی (شێخ شەعبان) دەوروبەری گوندی زەهرە لە ناحیەی عیبارە، چەند گوللە هاوەنێک لەلایەن تیرۆریستانەوە ئاڕاستەی ئارامگەکە کرا و تەقێندرایەوە”.
ئەوەش هاتووە، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای سەرەداوێک و گومانی ئەوە دەکرێت کە شوێنەکە بۆمبی چێندراوی لێمابێت.