ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه تایبه‌ته به دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچیه‌كانی هه‌ڵگرتنی پاره‌ی خانه‌نشینان، بڕی ترلیۆنێک و 158 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه تایبه‌تمه‌نده له دۆسیه‌كانی ده‌ستپاكی، بڕیاریداوه بڕی یه‌ک ترلیۆن و 158 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی وڵات، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی پاره‌ی خانه‌نشینان ئه‌نجامدران.
ئەوەش هاتووە، سه‌رپێچیه‌كان په‌یوه‌ستن به ره‌چاونه‌كردنی هاوسه‌نگی له بانكی رافده‌ین له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی / دیوانی وه‌زیری داراییه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی كۆتایی به‌رده‌وامن.
11ی ئه‌م مانگه، نووسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری دەستپاکی توانرا بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابوونەسەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی رافیدەین، به‌وه‌ش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینار.