ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 04-10-2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی ژماره‌یه‌ک بڕیاری له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ركرد، لە یه‌كێک له بریاره‌كانیشدا هاتووە، “كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووریه”.
دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بنه‌ماكانی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵی ژماره (156و یه‌كه‌ی 160/ فیدڕاڵی/2022) ده‌رچووه، دادگا ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركردووه.
ده‌قی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی:
یه‌كه‌م: مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردن یه‌كێكه له‌و مافانه‌ی كه ده‌ستوور گه‌ره‌نتی كردووه و پێویسته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ئامرازی پێویست بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌شداربن دابین بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌های دیموكراسی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌مه‌ش نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستوور ده‌كات و ده‌سه‌ڵاته‌كان یاسای بوونی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه له خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (5)ی ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005.
دووه‌م: یه‌كێک له گرنگترین رێگاكان بۆ گه‌یشتن به دیموكراسی دۆزینه‌وه‌ی ئۆرگانێكی سه‌ربه‌خۆیه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ببات و ده‌ستوه‌ردانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه بۆ نه‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شدارن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیییه‌كه‌ی بپارێزێت.
سێیه‌م: ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردنی خه‌ڵک بۆ پۆسته‌كان پرۆسه‌ی سیاسی له پێكهاته ده‌ستوورییه‌كانی بێبه‌ش ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر راده‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دروستده‌كات.
چواره‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕه‌پانێک بێت بۆ كێبڕكێی نێوان ئایدیا و پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتی هه‌یه، هه‌روه‌ها زامنكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێت و دوور له كێبڕكێی نه‌رێنی كه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو شێوازه‌كان ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
دادگای فیدڕاڵی تایبەت به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاشكرایكردووه، “ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی کوردستان به‌پێی مادده‌ی (دووه‌م / یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (4)ـی ساڵی 2014 پێشێلی بڕگه‌كانی مادده‌كانی (20 و 102)ـی ساڵی 2014ـی ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005ـه، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ناده‌ستووری بوونی ده‌سه‌لمێنێت”.