دادگەی باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەڵوەشاندەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەڵوەشاندەوە

دادگەی باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەڵوەشاندەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دادگەی باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی هەڵوەشاندەوە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بە دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق و پێدانی پۆستی سەرۆکی کۆمپانیاکە بە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق.

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 21-09-2022، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڕیارەکەی راگەیاند و روونیکردەوە، “هەردوو بڕگەی دوو و سێی هەردوو بڕیاری ژمارە 109 و ژمارە 211ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە ساڵانی 2020 و 2021 دەرچوون، نادروستن، بۆیە هەڵمانوەشاندنەوە”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، “دوو بڕگە هەڵوەشاوەکە تایبەتن بە تەواوکردنی هەنگاوەکانی دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ پێدانی پۆستی سەرۆکی کۆمپانیاکە بە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق”.

هۆکاری سەرەکی دەرکردنی ئەم بڕیارە، بەردەستنەخستنی رێکارە پێویستەکان لەلایەن لایەنە راسپێردراوەکان بەپێی یاسا بۆ پاراستنی سامانی گشتی کە لە راستیدا سامانی هەموو رۆڵەکانی گەلە، بڕگەی یەکەمی ماددەی 27ـی دەستوور پێشێل دەکات.

هۆکارێکی دیکەش، هەڵوەشاندنەوەی چەند ماددەیەکی سەرەکیی یاسای دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانییە [یاسای] ژمارە 4ـی ساڵی 2018 کە بەهۆیەوە ناکرێ کۆمپانیاکە دروست بکرێت.