دادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵای دژ بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەرێم رەتکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵای دژ بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەرێم رەتکردەوە

دادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵای دژ بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەرێم رەتکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵای دژ بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەرێم رەتکردەوە
0

لایک

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دوو سکاڵاى بۆ هەڵوەشاندنەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رەتکردەوە و تەنها داوایکردووە وشەیەک لە یاساى تایبەت بە پێکهێنانى ئەو کۆمیسیۆنە بگۆڕدرێت.

رۆژی دووشەممە 26-09-2022، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دوو سکاڵاى بۆ هەڵوەشاندنەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق و ژمارەیەکى دیکە لە پەرلەمانتارانى ئەو فراکسیۆنە پێشکێش کرابوون.

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بەگوێرەى یاساى ژمارە 10ى ساڵى 2014 پێکهێندراوە و سەرپەرشتى گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمى کرد لە ساڵى 2017.

ئەو وشەیەى کە دادگە داوایکردووە، بگۆڕدێت لە بڕگەى یەکەمى ماددەى 2ی یاساى ژمارە 10ى ساڵى 2014 هاتووە کە ئاماژە بەوە دەکات کۆمیسیۆنەکە تەنها دەسەڵاتى تایبەتە بە ئەنجامدانى هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم.