دادگەی باڵای فیدڕاڵی دوا بڕیار لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی باڵای فیدڕاڵی دوا بڕیار لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەدات

دادگەی باڵای فیدڕاڵی دوا بڕیار لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دادگەی باڵای فیدڕاڵی دوا بڕیار لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەدات
0

لایک

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى یاسایی یەکلاییدەکاتەوە کە دژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم پێشکێش بەو دادگەیە کراوە.

دانیشتنەکە لە 19ى ئەیلوولى 2022 ئەنجام دەدرێت و ئەوە سێیەم دانیشتنى دادگەیە لەبارەى تاوتوێکردنى ئەو سکاڵایە کە لەلایەن سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى ئەو فراکسیۆنەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى ژمارە 4ى ساڵى 2014ى پەرلەمانى کوردستان- عێراقە کە تایبەتە بە یاسای پێکهێنانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و راپرسیی هەرێم.

دانیشتنى دوومى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەبارەى ئەو سکاڵایە لە 11ى ئەیلوولدا بوو کە تیایدا بڕیاردرا یەکلاکردنەوەى ئەو پرسە بخرێتە 19ى ئەیلوول.

جێی باسە، لە ماددەى 110 دەستوورى عێراقدا باس لەدەسەڵاتە تایبەتەکانى حکومەتى فیدراڵى کراوە و ئەوەى دەمێنێتەوە دەچێتە خانەى دەسەڵاتى هەرێمەکان.