دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراقی، دانیشتنی دادگەی ژمارە 32ـی فیدڕاڵی تایبەت بە بەرزکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ 04-04-2022 دواخست.
دادگەی باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا لە دانیشتنی داهاتوودا، کە تایبەتە بە پرسی بەرزکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هەریەک لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ هەریەک لە باسم جەمیل و عەبدولرەحمان نەجم، شارەزایانی بواری ئابووری ئامادەبن.
شایەنی باسە، 19ـی کانوونی یەکەمی 2020، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بەگوێرەی بودجەی ساڵی 2021، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار دیناری عێراقی بێت.